که‌مال هه‌ورامی
جه‌سته و هه‌ست له‌مرۆڤدا ، به بنچینه ناژمێردرێن . به‌ڵکو ڕۆحه‌که‌یه‌تی ، بنه‌مایێکی نه‌گۆڕ و له‌ناونه‌چوی هه‌یه .... کریشنا
ئێستاشی له‌سه‌ر بێت ( گیتا یان سرودی په‌روه‌ردگار ) پڕفرۆش‌ترین و به نرخترین کتێبی هندۆسه . له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ( ڕای بهادور لال بانجات ) ده‌ڵێت : هێشتا تاکه کتێبه بۆ هندۆسه‌کان . له‌کاتێکدا له‌نێو که‌سایه‌تیه ڕۆژئاوایه‌کانیشدا خوێنه‌ر و ستایشکاری زۆرن و ده‌یان که‌سایه‌تی و بیریار و فه‌یله‌سوفی خۆرئاوایی خوێنه‌ری ئه‌م کتێبه بون و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌م کتێبه بێکاریگه‌ر نه‌بوه له‌سه‌ریان . له‌نێویاندا بیریار و که‌سایه‌تی و فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی وه‌ك ( هێگڵ ـ شوپنهاوه‌ر ـ ئیمه‌رسون ـ تورو ـ ئه‌لبێرت شوایتزه‌ر ) و زۆری دیکه هه‌ن .